بیمەی گشتگیر:
ئەمان پاراستنێکی بێ وێنە لە دژی تێکدان، کارەساتە سروشتییەکان و ڕووداوەکان پێشکەش دەکات. لەگەڵ داواکردنی قەرەبووی خێرا لە ڕێگەی پۆرتاڵەکەمانەوە، پشتگیری تایبەت، و ڕووماڵکردنی بێ کێشە، دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ کار بەبێ دوودڵی. هەرچی ڕوو بدات، تۆ بە تەواوی پارێزراویت — بیمەیەک کە وەک تۆ بە سەختی کار دەکات.
لێپرسراوێتی لایەنی سێیەم:
لە کاتی ڕوودانی ڕووداوێکدا، ڕووماڵی لێپرسراوێتی لایەنی سێیەمی بيمەی ئەمان دڵنیایی دەدات کە زیانەکانی کەسانی تر بە خێرایی و ئاسانی چارەسەر دەکرێن، متمانەت پێ دەبەخشێت بۆ لێخوڕین بە زانینی ئەوەی کە بە تەواوی پارێزراویت.
بیمەی موڵک لە ئەمان پاراستنی گشتگیر بۆ سامانەکانت پێشکەش دەکات، کە مەترسییەکانی وەک دزی، ئاگر و کارەساتە سروشتییەکان لەخۆدەگرێت. جا چ خانوویەک، ئۆفیس، یان دامەزراوەیەکی تایبەت دابین بکەیت، بیمەکەمان دڵنیایی دەدەن کە موڵک و کەلوپەلەکانت پارێزراون، کەمکردنەوەی زیانی دارایی و تێکچوونی ئەگەری.
بیمەی تەندروستیمان سەردانی پزیشک، تێچووی پزیشکی و پسووڵەکانی نەخۆشخانە لەخۆدەگرێت، ئارامیت پێدەبەخشێت بۆ پێداویستییە پزیشکییە پلاندانراو و چاوەڕواننەکراوەکان. لە بیمەی ئەمان، ئێمە هاوبەشین لەگەڵ Globmed، کۆمپانیایەکی پێشەنگی TPA، بۆ پێشکەشکردنی دەستگەیشتنی ئاسان بە باشترین نەخۆشخانە و دابینکەرانی پزیشکی لە سەرتاسەری عێراق، ئوردن، لوبنان و تورکیا.
لەگەڵ پلانی تایبەتکراو، پشتگیری کڕیار ٢٤/٧، و یارمەتی پزیشکی لە سەرتاسەری جیهان، دەتوانیت تەرکیز بکەیتە سەر تەندروستیت لە کاتێکدا ئێمە چارەسەری ئەوانی تر دەکەین. چێژ لە داواکاری بێ پارە، بێ کێشە و خزمەتگوزاری نایاب وەربگرە لە هەر هەنگاوێکدا.
بە متمانەوە گەشت بکە کاتێک دەزانیت لە هەموو هەنگاوێکی ڕێگاکەدا پارێزراویت. بیمەی گەشتیاری گشتگیر حاڵەتە فریاگوزارییە پزیشکییەکان، هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان، جانتای ونبوو، و دواکەوتنی چاوەڕواننەکراو لە خۆ دەگرێت، ئەمەش دڵنیای دەدات لەو مەترسیانەی کەبۆی ئامادە نیت. جا پرسێکی بچووک بێت یان گەورە، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی قەرەبووت بکەینەوە و بتوانیت سەرنجت لەسەر چێژوەرگرتن بێت لە گەشتەکەت.
بیمەی ئەندازیاری پێویستییەکی گرنگە بۆ بازرگانییەکان لە پیشەسازییەکانی بیناسازی و وەبەرهێنان و کارە قورسەکاندا. لە ئەمان KIIC دەزانین کە هەموو پڕۆژەیەکی بیناسازی و ئەندازیاری لەگەڵ ئاستەنگی خۆیدا دێت. هەر بۆیە بیمەی ئەندازیاریمان داڕشتووە بۆ پاراستنی کار و ئامێرەکان و وەبەرهێنانەکەت لە مەترسییە چاوەڕواننەکراوەکانی وەک ڕووداو، تێکچوون و کارەساتی سروشتی. بە پرۆسێسی خێرای داواکارییەکان و پشتگیری پسپۆڕان، ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی پڕۆژەکانتان بە باشی بەڕێوەبچن.
بیمەی بەرپرسیاریەتی گشتی یارمەتی قەرەبووکردنەوەی بزنسەکەت دەدات لە ڕووداو و بریندار بوون و زیان. لە ئەمان KIIC ئێمە دەزانین کە هەموو بزنسێک ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، جا چ بریندار بونی کڕیارێک بێت، زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵ بێت، یان هەڵەیەک لە بڵاوکراوەکاندابێت. لە بەرپرسیاریەتیەکەمان لە تێچووی چاوەڕواننەکراو قەرەبووت دەکاتەوە. بە پرۆسێسکردنی خێرای داواکاری قەرەبووکردنەوەکان و پشتگیری پسپۆڕان، KIIC لێرەدایە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە کارەکەت بە سەرکەوتوویی دەمێنێتەوە.
بیمەی کارگۆ لە ئەمان سەرجەم زیانەكانی بارەکانت لە کاتی ترانزێت لە ڕێگەی وشکانی، دەریایی، یان ئاسمانییەوە د قەرەبوو دەكاتەوە كە تووشی هەر بارێك دێت بەهۆی ڕوداوی هاتووچۆ یان هەرشتێكی دیكە. بۆ یەک بارکردن بێت یان لۆجستیکی بەردەوام ڕووماڵە بەرفراوانەکەمان دڵنیای دەدات کە کاڵاکانتان لە سەرەتاوە تا کۆتایی بیمە کراون و ڕووبەڕووی زیانی گەورە نابێتەوە.
له ڕێگای ئەم ژمارهیەوە پەیوەندیمان پێوە بکە
6274
یاخود ڕاستهوخۆ ئیمێڵ بنێره